Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:09

ناسا بۆ جیهان: ڕەنگە نەوەکانی ئێمە لە داهاتوودا ژیانێکی دیکە لە دەرەوەی زەوی بدۆزنەوە

کوردستان TV
100%

زانایانی ناسا داوایەک ئاراستەی جیهان دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر باشترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی ژیان لەسەر هەسارەیەکی دیکە لەدەرەوەی زەوی.

زانای بەناوبانگی ناسا جەیمس گرین وتارێکی زانستی لە گۆڤاری بەناوبانگی زانستی "نەیچەر" بڵاو کردۆتەوە و تێیدا جەختیکردۆتەوە کە ئەگەرێکی واقیعی هەیە نەوەکانی داهاتوو ژیانێکی دیکە لەدەرەوەی هەسارەی زەوی لە هەسارەیەکی دیکەدا بدۆزنەوە، بەتایبەت بەو توانا بێوێنەیە کە ئەوەش بەرپرسیارەتیێکی گەورەیە.

زاناکەی ناسا پێشبینی دەکات بابەتی لەم جۆرە بایەخێکی زۆری پێ بدرێت لای خەڵک، بەڵام ئاشکرای دەکات ترسی لەوە هەیە خەڵک لێکدانەوەی هەڵە بۆ بڵاوکراوەیەکی لەم شێوەیە بکات، لەو بارەیەوە جەیمس گرین دەڵێت: ڕەنگە هەر بڵاوکراوەیەکی لەم جۆرە ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک بە جۆرێک لێکدانەوەی بۆ بکات کە بەشێوەیەکی ڕەها ژیان لەدەرەوەی زەوی بوونی هەبێت یاخود وای لێکبداتەوە ژیان لەدەرەوەی زەوی هەر بوونی نەبێت، لە کاتێکدا ئەمە پڕۆسەیەکی خێرا نییە و پێویستی بە پلانی وردە.

هەروەها دەزگای ناسا بەهۆی ئەم هۆکارەوە پێی وایە زانایان دەبێت ڕێگەیەکی ڕوون و ورد دیاری بکەن بۆ ڕاگەیاندنی هەر جۆرە بابەتێکی هاوشێوە بۆ ئەوەی خەڵک متمانە بە میتۆدە زانستییەکان لەدەست نەدات.

ناسا جەخت دەکاتەوە  لەسەر پێویستی دیاریکردنی "پێوەرێکی بابەتی" بۆ ئەوەی هەموو جیهان لەسەری ڕێکبکەون وەک بەڵگەیەک ببینرێت بۆ هەبوونی ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی، هەروەها دەستنیشانکردنی "باشترین ڕێگەکان" بۆ گەیاندنی ئەم زانیاریانە بە ڕای گشتی لە تەواوی جیهاندا.

بەپێی وتارەکەی جەیمس گرین، بەبوونی ئەمانە دەتوانرێت خەڵک ئاگاداربکرێتەوە لە هەبوونی هەر دۆزینەوەیەک کە بەڵگە بێت بۆ ئەوەی ژیانێکی دیکەی نەدۆزراوە لەدەرەوەی هەسارەکەمان هەیە، بەڵام بەبێ ئەوەی بە وەڵامێکی سادە بە "بەڵێ" و "نەخێر" وەڵامی پرسیاری هەبوونی ژیانێکی دیکە لەدەرەوەی زەوی بدرێنەوە.

  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.