سعوودیە بەهۆکاری پابەندنەبوونی لوبنان بە ڕێککەوتننامەی نێوانیان بڕیاریدا باڵیۆزی خۆی لە لوبنان بکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانە نابەرپرسانەی جۆرج قەرەداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، هەروەها بەهۆی پابەندنەبوونی بەیرووت بە ڕێککەوتننامەکەی نێوانیان و ڕادەستنەکردنەوەی داواکراوان، باڵیۆزەکانیان لە بەیرووت دەکشێننەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە داوا لە باڵیۆزی لوبنانیش دەکات بەزووترین کات لە ماوەی 48 کاتژمێردا باڵیۆزی خۆی لە سعوودیە بکشێنتەوە.
جێی باسە جۆرج قەرەداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان کە هاوکات پێشکەشکاری بەرنامەیەکە، لە ئەڵقەیەکی بەرنامەکەیدا بەتوندی ڕەخنەی لە سعوودیە و ئیماڕات گرت بەهۆی هێرشکردنییان بۆ سەر یەمەن، ئەمەش توڕەبوونی سعوودیەی بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.