سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، كێشه‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی كۆ نمره‌كانیان 99 به‌سه‌ره‌وه‌یه چاره‌سه‌ر كرا و سه‌رجه‌میان له كۆلیژه‌كانی پزیشكی گشتی وه‌رده‌گیرێن.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە 99 بەسەرەوە بوو و بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبووەوە، چارەسەرکران و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستان.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكراشی كرد: ئێستا لە پەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە ھیوان ھەموو قوتابییان و خوێندکاران بگەن بە مافە ڕەواکانیان، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه قوتابییان له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا پەنا بە خوا ھەواڵی خۆشتر دەبیستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.