به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به ڕووداوی هاتوچۆ له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له نزیك قه‌برستانی گردی پیرداود، دایكێك و دوو كچ گیانیان له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێنجشه‌م له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – مه‌خموور به‌رامبه‌ر قه‌برستانی گردی پیرداود، ئۆتۆمبێلێك له دایكێك و دوو كچ ده‌دات، به‌داخه‌وه هه‌رسێ قوربانییه‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
حاجی ڕووداوه‌كه‌ی به كاره‌ساتی ڕووداوی هاتوچۆ وه‌سف كرد و ئاشكراشی كرد كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه دوای خۆپێدادانی به دایك و دوو كچه‌كه، هه‌ڵدێت و شوێنه‌كه جێدێلێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌رمی هه‌رسێ قوربانییه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێریش لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی شوفێرهكهن.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م ڕووداوێكی تری هاتوچۆی له شاری هه‌ولێر له شه‌قامی 120 مه‌تری ڕاگه‌یاندبوو كه ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشابوو به 5 ئۆتۆمبێلی تردا و به‌هۆیه‌وه جگه له زیانێكی زۆری ماددی، 5 هاووڵاتیش به سه‌ختی بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.