كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، هه‌ندێ له‌و تانانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ربژێر و لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش كرابوون بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه.
جومانه ئه‌لغلایی گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: ده‌رگای پێشكه‌شكردنی تانه‌كان له 19ی ئه‌م مانگه‌وه داخراون، تا ئێستاش 1400 تانه سه‌یركراون و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانیش سه‌یری ئه‌و تانانه‌ی كردووه و ڕازامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانداون.
جومانه ئه‌لغلایی ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ش دوایین ڕۆژ بوو بۆ سه‌یكردنی ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌شكرابوون، دوای سه‌یركردنیشیان ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی 2 هه‌زار وێستگه بۆ ئه‌وه‌ی ژماردنی ده‌ستییان بۆ ئه‌نجام بدرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تانه‌كانی تر بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یریان بكات و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌یه‌وه بده‌ن.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتیشی: یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كان به‌مه‌به‌ستی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام درا و تێیدا سندووقه‌كانی 100 وێستگه كرانه‌وه، ده‌ریشكه‌وت ئه‌نجامی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه بوون كه به ژماردنی ئه‌لیكترۆن گه‌یشتبوون و بڵاو كرابوونه‌وه.
كۆمیسیۆن شه‌وی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردبووه‌وه: دوێنێ پێنجشه‌م كۆتایی به ژماردنی ده‌ستی ئه‌و سندووقانه هات كه له پارێزگای بابل تانه‌یان لێ درابوو، پڕۆسه‌كه‌ش به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ربژێره تانه‌دراو و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یاندنكاره ڕێگه‌پێدراوه‌كان ئه‌نجامدرا.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها بڵاوی كردبووه‌وه: سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی دوێنێ پێنجشه‌می پارێزگای بابل ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆن كران بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككاری پێویست.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگاكانی میسان و دیاله ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دوای نیوه‌ڕۆش سندووقه‌كانی به‌ری ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، دووسبه‌ی شه‌مووش ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقه تانه‌دراوه‌كانی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.