به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، دوێنێ شه‌و پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێر ئافره‌تێك به چه‌قۆ له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: شه‌وی ڕابردوو تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی لە مالەکەی خۆی دۆزرایەوە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دەرکەوت کوژراوەکە ناوی (ئاورینگ عومه‌ر عوسمان)ە و تەمەنی 41 ساڵە و بە چەقۆ کوژراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا ھێزەکانیان لە بەدواداچوونێکی وردن بۆ دەستنیشانکردنی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.