Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:30

کۆمیسیۆن کۆتایی به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی سندووقه‌کانی پارێزگای بابل هێنا

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆتاهاتنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی سندووقه‌كانی پارێزگای بابلی ڕاگه‌یاند.

كۆمیسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ ژماردنی ده‌ستی ئه‌و سندووقانه‌ هات كه‌ له‌ پارێزگای بابل تانه‌یان لێ درابوو، پڕۆسه‌كه‌ش به‌ ئاماده‌یی نوێنه‌ری به‌ربژێره‌ تانه‌دراوه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یاندنكاره‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كان ئه‌نجامدرا.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی پارێزگای بابل ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆن كران بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككاری پێویست.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی هه‌ینی ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقه‌كانی تایبه‌ت به‌ پارێزگاكانی میسان و دیاله‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دوای نیوه‌ڕۆ هه‌مان ڕۆژیش سندووقه‌كانی به‌ری ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌، دووسبه‌ی شه‌مووش ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقه‌ تانه‌دراوه‌كانی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

جێی باسه‌ كۆمیسیۆن دوێنێ چوارشه‌م له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا قۆناغی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانی ئه‌نجامدابوو و جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كان هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بوون كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ژماردنیان بۆ كرابوو و بڵاو كرابوونه‌وه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.