Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:24

ته‌ندروستی جیهانی پێویستی به‌ 23 ملیار دۆلاره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆڕۆنا

کوردستان TV
100%

 

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ نوێیه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا به‌تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان دایانناوه‌، بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێویستیان به‌ زیاتر له‌ 23 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و یارمه‌تیدانی وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان له‌مڕۆوه‌ تا مانگی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو 2022 پێویستمان به‌ 23.4 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی دیاری كراوه‌ زۆر كه‌متره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌تان ملیار دۆلاره‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی په‌تاكه‌‌ له‌ ڕووی ئابووری و ژیانه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیشی كرده‌وه،‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌ به‌ (AY.4.2) ناسراوه‌ له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ئێستاش له‌ تاقیگه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ ڕێژه‌ی مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی و ئایا به‌رگریی لاشه‌ی مرۆڤ توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ی هه‌یه‌ یان نا.

جێی باسه‌ له‌ ساڵی 2019وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ وڵاتی چین تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 244 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ و نزیكی 5 ملیۆن كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.