Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

وه‌زاره‌تی کاره‌با سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر که‌سێک تۆمار ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار ده‌كات كه‌ سه‌رپێچی كردۆته‌‌ سه‌ر پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با. 

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: سکالای یاسایی دژی ئەو کەسە تۆمار کراوه‌ کە لە شەقڵاوە بە چەکی تاپر لە پێوەری زیرەکی دابوو.

ڕاشیگه‌یاند: کەیسەکە ڕادەستی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌قڵاوه‌ کراوە و بە پێی یاسا رێوشوێن لە بەرامبەر كه‌سه‌كه‌ دەگیرێتە بەر کە ببووە هۆی تێكدان و له‌كار كه‌وتنی پێوه‌ره‌كانی ناو سندووقه‌کە.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند‌: وەزارەتی کارەبا پێداگیری لەسەر پاراستنی خزمەتگوزاریی کارەبا وەک سامانێکی نیشتمانی دەکات و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانە دەکات کە بە هەر شێوەیەک سەرپێچی بکەنە سەر تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا کە کارەبا بۆ هاوبەشان دابین دەکەن.

67

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.