Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:06

وەزارەتی دارایی: کەمی پارەی نەختێنەیی لە سلێمانی بەربەستێکە بۆ دواکەوتنی مووچە

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، كەمی پارەی نەختێنە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی مووچە و بەرەوپێشچوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئەو فەرمانگانەی تایبەتمه‌ندن بە كۆكردنەوەی داهات كۆبووەوە، بە مەبەستی چارەسەركردنی كەمی داهات لە سنووری پارێزگاکەدا.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە كێشەی كەمی پارەی نەختێنە (سیولە) كرا كە كەمی سیولە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی مووچە و بەرەوپێشچوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا دەتوانرێت بە پێشخستنی جوڵەی بازرگانی لە سنوورەكە و كارئاسانی بۆ بازرگانان و هاووڵاتییان داهات زیاد بكرێت و كەمی پارەی نەختێنەیش نەبێتە ڕێگر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.