بەشی بەرهەم هێنان و پەسەندکردنی تۆو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای AKY تەکنەلۆجی تورکی رێکەوتون بەمەبەستی دروستکردنی کارگەیەکی پاکردنەوەی تۆوی گەنم بە توانای 10 بۆ 12 تەن لەکاتژمێرێکدا، پرۆژەکە لە لایەن کەرتی تایبەت و بەچاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێ بەجێ دەکرێت لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، ئەم کارگەیە ئامێری زۆر پێشکەوتو مۆدێرن لە خۆ دەگرێت لەگەڵ چوار گەنجینە کەلە ئێستادا لە 65% کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە.
گرنگی دامەزراندنی ئەم کارگەیە لەوەدایە ساڵانە لە تواناى داهەیە زۆرترین بڕی بنەتۆوی گەنم لە جوتیاران وەربگرێتەوە دواتر پاک بکرێتەوە و دەرمان بکرێت وەکوو بنەتۆوێکی پەسەند کراو دابەش بکرێت بەسەر جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەرگای کراوەتەوە و پشتیوانی و کارئاسانی لە هەموو کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەکات کە بیەوێت وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە کەرتی کشتوکاڵیدا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
راگهیاندراوی وهزارهتی كشتوكاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.