Erbil 2°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 01:22

جادووگه‌رێک له‌ دهۆک ده‌ستگیر کرا پاره‌ی زۆری له‌ خه‌ڵک وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان جادووگه‌رێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌و كه‌سانه‌ وه‌رگرتبوو‌ كه‌ چووبوون بۆ لای و داوای نووشته‌یان لێ كردبوو‌.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆششی تیمه‌كانمان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگای نووشته ‌و جادووه‌وه‌ خه‌ڵكی فریو ده‌ده‌ن، توانیمان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدان جادووگه‌رێك ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.

جادووگه‌ره‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردۆ‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ماوه‌ی ساڵێكه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م و ڕۆژانه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر بۆ نووشته‌ و جادوو په‌یوه‌ندییان پێوه‌ ده‌كردم و منیش داوام لێ ده‌كردن بێن بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم تا كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام بده‌م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.