سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم ڕایگهیاند، داعش و میلیشیاکان دوو ڕووی یەک دراون و داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانەش دەکات کە هێرشیان کردە سەر گوندی نەهرولئیمام.
ئەمڕۆ چوارشەممە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە تویتێکدا داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کرد کە هێرشیان کردە سەر گوندی نەهرولئیمام.
خەمیس خەنجەر لە تویتەکەدا نووسیویەتی: بە هەمان ئەو هێزەی کە ڕووبهڕووی داعش و تاوانهكانی دهبینهوه، داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانەش دەکەین کە دەیان خانوویان سوتاندووە و منداڵ و گەنجی بێتاوانیان لە گوندی نەهرولئیمام کوشتووە و شوێنەکەیان بە خەڵکەکەی چۆڵ کردووە.
هەروەها لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: داعش و میلیشیاکان دوو ڕووی یەک دراون.
شایەنی باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە له تۆڵەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر گوندی ڕەشادی سەربە قەزای شارەبانی باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری شیعهوه ھێرشكرایه سەر گوندێکی سوننەنشین لە پارێزگاکە و بەھۆیەوە ھەشت هاووڵاتی مەدەنی کوژران.
خهمیس خهنجهر پهیامێک لهبارهی هێرشی گونده سوننهنشینهکان بڵاو دهکاتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.