سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا له عێراق کرد و ههردوولا جەختیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندی هەمەلایەنەی نێوانیان کردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.