Erbil 4°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 21:51

باڵیۆزى کەنەدا: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان له‌ گه‌ڵ هەرێمى کوردستان دەڕوانین

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى کەنەدا کرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/10/25  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکییەوە، پێشوازى لە ئولریک شانۆن، باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئەرک و ماندووبوونى  باڵیۆزى کەنەداى لە عیراق بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى نوێیدا بۆ خواست. باڵیۆز کەنەداش دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و هیواى خواست لە هەموو بوارەکاندە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت.

تاوتوێکردنى هەڵبژاردنى عیراق و بەشداریى چاودێرانى کەنەدى لە پرۆسەى دەنگداندا، هەڵوێستى لایەنە کوردستانییەکان و تێڕوانین بۆ ڕەوشى دواى هەڵبژاردن، پرۆسەى پێکهێنانى حکوومەتى فیدراڵى عیراق، پرسى ئازادییەکان و ئازادیى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون کە بەڕێز بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر ئامادەى بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.