Erbil 4°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 22:02

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ قه‌زابوونی ناحیه‌کانی عه‌نکاوه‌ و پیرمامی په‌سه‌ند کرد

کوردستان TV
100%


 ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەنگی له‌سه‌ر بڕیاری به‌قەزاكردنی ناحیه‌كانی عه‌نكاوه و پیرمام‌ دا .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25 ى 10 ى 2021،  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌قه‌زابوونی هه‌ردوو ناحیه‌ی پیرمام و عه‌نكاوه‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌ن به‌رێوه‌چوو، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بریار له‌سه‌ر به‌قه‌زابوونی هه‌ردوو ناحیه‌ی پیرمام و عه‌نكاوه‌ درا.

 له‌ رۆژی 4 ى 10 ى 2021،  مه‌سرور بارزانی، له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌، بڕیاری به‌قه‌زابوونی عه‌نكاوه‌ی دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێری بۆ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕاسپارد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.