ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت چەند بڕیارێک دەربکات.
بريارِة کاتژمێر 11ی ثيَش نيوةرِؤ ئەمڕۆ دووشەممە 25 ى 10 ى 2021، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە پرسەکە کۆدەبێتەوە و لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری پێویست دەدرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت چەند بڕیارێک دەربکات.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەدا پێنج بەرزبووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆکار کە ئەمڕۆ لیژنەکە کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە بدات.
جگە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەتای وەرزی لە ناوەندەکانی خوێندن تەشەنەی سەندووە کە نیشانەکانی نزیکن لەگەڵ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەمەش وایکردووە کە رێژەی پشکنین لە تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزبێتەوە، ھاوکات رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناش بەرزترە لە لە چەند ھەفتەی رابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.