حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی له ڕیزبه‌ندی هه‌ره برسییه‌كانی جیهاندا بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاووڵاتیان كێشه‌ی كه‌می خۆراكیان نییه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی هه‌ژاری هاووڵاتییانی زیاتره له 30%.
پێرێ هه‌ینی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێزبه‌ندی وڵاتانی هه‌ره برسی جیهانی بڵاو كرده‌وه، له‌نێویاندا عێراق له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌مدا بوو.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق كێشه‌ی قه‌یرانی خۆراكی نه‌بووه ته‌نانه‌ت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناشدا.
به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی 35%ی دانیشتووانی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ی ناویان هاتووه كێشه‌ی هه‌ره برسییه‌تییان هه‌یه له‌نێویاندا سۆماڵ، مه‌دغه‌شقه‌ر، كۆنگۆ و كۆریای باكور.
وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: حكوومه‌تی عێراق هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراك بۆ هاووڵاتییان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق به‌رنامه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌موو مانگێك خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئارد و شه‌كر و ڕوونی زه‌یت دابه‌ش ده‌كات و 95%ی دانیشتووانی عێراقیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كه سێ له‌سه‌ر یه‌كی عێراقییه‌كان برسین دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ڕێژه‌یه 2%ش كه‌متره، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێژه‌یه دوای هێرشه‌كانی داعش و ئاواره‌بوونی به‌شێك له هاووڵاتییان ڕێژه‌یه‌كی كه‌مێك زیاتر ببوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له ساڵی 2020 بۆ 31% به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی هاووڵاتییان له ئاستێكی زۆر خراپی بێ خۆراكیدا بن و له‌وپه‌ڕی برسیتیدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه عێراق له ڕێزبه‌ندی دووه‌می به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت دێت له ڕێكخراوی ئۆپیك كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 4.6 ملیۆن به‌رمیل ده‌فرۆشێ، به‌ڵام وڵاته‌كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌هۆی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و ئاڵۆزی و نائارامی و شه‌ڕ و شۆڕه‌وه ده‌ناڵێنێ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر ئابووری و خراپی ژیانكردنی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.