پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی سێ تۆمهتبار ڕادهگهیهنێ كه پیشتر له شاری بهغدا به تۆمهتی دزیكردن فهرمانی گرتنیان بۆ دهرچووبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەربەبەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای استیئنافی بغداد–رصافە .
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگهیاند: دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ تۆمەتبار لە دادگای بەغدا گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرا له سلێمانی بن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆدۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.
ههروهها ڕایگهیاند: دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر بكرێن، تۆمهتهكانیشیان بریتتیه له دزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتوون .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویشی كردهوه، ئێستا تۆمەتباران (ر ، أ ، ج - لەدایكبووی 1999) ، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 ) و ( ع ، ع ، ع –لەدایكبووی 1976 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.