Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:14

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هه‌ولێر کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا 

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر كوژرا.

پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕووی دا، کە تێیدا کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (کاوە خەسرۆ شەریف) پیشە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کەوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە.

پۆلیس ده‌شڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.