Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:16

هوشیار سیوه‌یلی : ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دۆستمان ئێجگار زۆره‌

کوردستان TV
100%

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی کوردستان دۆستی ئێجگار زۆرە و تێروانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان جیاوازه‌ له‌ تێڕوانینیان بۆ ئه‌فغانستان.

هوشیار سیوەیلی ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن  له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بەهێزبوونی  په‌یوه‌ندی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ تازه‌ پێشکەش كراوه‌ له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكیان دیموكراته‌كانه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كۆمارییه‌كانه‌  كریزڤان هۆڵن كه‌ دیموكراته‌ و ماركۆرۆبیۆ كه‌ كۆمارییه‌ ، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌یخه‌نه‌ به‌ده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ تێپه‌رێنن ، به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی سه‌ختی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ مێژوودا، باس له‌ جینۆساید و خاپوركردنی گونده‌كانی كراوه.‌ 

هوشیار سیوەیلی گوتی: نێچیرڤان بارزانی له‌و سەردانەیدا بۆ به‌ریتانیا  له‌ وتارێكدا كه‌ له‌  رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكرایه‌وه‌ تایبه‌ت به‌و پرسەی‌ كه‌ باسی دەستوەردانی مرۆیی كرد كارێكی ئه‌وتۆی كرد بۆ ئەوەی كورد رزگاری ببێت و كیانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بێت.

هەروەها گوتیشی: پرۆژه‌ یاساكه‌ گرنگه‌ و هیوادارین ببێته‌ یاسا، ئه‌وه‌ش لۆبی كورد و هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌وێت  له‌ ئه‌مه‌ریكا.  

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ مێرگێك له‌ ناوچه‌یه‌كی نائارام و ناسه‌قامگیر، هه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ساڵی 2014ـدا، بوو بە هاوبه‌شێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و ئه‌م‌ریكا  له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها هوشیار سیوەیلی گوتی: پێویسته‌ خه‌ڵكی ئه‌مریكا و ڕای گشتی ئه‌مریكا ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا  كه‌ ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ و هاوكارییه‌ مرۆییه‌ی ئێستا به‌رهه‌می كاری ئه‌وان بووه‌، هەروەها ده‌ستكه‌وتیش بووه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان  له‌ دامه‌زراندنی كیانێك به‌ ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: ئه‌و ناوچه‌یه‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت، هەروەها گوتیشی: ئێمه‌ نه‌مانگوتووه‌ كه‌ دیموكراسیه‌تی ئێره‌ خاڵیه‌ له‌ كه‌موكوڕی، هه‌رگیز خۆمان وه‌ك سوید و به‌ریتانیا به‌راورد نه‌كردووه‌، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كوردستان پێشكه‌وتووه‌ و ئاراسته‌مان بۆ به‌ره‌و پێش چوونە.

هەروەها هوشیار سیوەیلی گوتی: جیاوازیمان له‌ گه‌ڵ عێراق زۆر زۆره‌ ئێمه‌ پێش 12 ساڵ به‌ر له ئە‌وان توانیمان سیسته‌مێكی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان بنیاد بنێین له‌ عێراق، ئه‌و كه‌لتووره‌ نییه‌ و به‌ره‌و دواوه‌ رۆیشتووه‌.

هوشیار سیوەیلی لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و یاسایه‌، وه‌بیرهێنانەوه‌یه‌ كه‌ كورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێت ده‌توانێت هه‌نگاوی باش بنێت، دانپێدانانێكه‌ به‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌ به‌رهه‌می هه‌بوو، ئه‌وه‌ش هانی ده‌وڵه‌تان ده‌دات زیاتر هاوكاری كورد بكه‌ن و ستایشێكه‌ بۆ كورد كه‌ داوا ده‌كرێت هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و كورد زیاتر بێت.

هەروەها لە کۆتایی قسەکانیشیدا گوتی: تێروانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان جیاوازه‌ له‌ تێروانینیان بۆ ئه‌فغانستان به‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی گرنگه‌ بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بێت ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ روونادات، ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دۆستمان ئێجگار زۆره.‌
 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.