سەرۆک بارزانی لهمیانهی دیداریدا لهگهڵ باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق، سوپاسی وڵاتی سویدی کرد کە هەمیشە لهگهڵ ئێش وئازاری گەلی کوردستان هاوسۆز بووە و لە ڕۆژانی تەنگانەدا یارمەتی هاووڵاتیانی کوردستانی داوه .
ڕۆژی شەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یۆناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سوید لە عێراق ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە شەڕی دژی تیرۆر و، پێزانینشی بۆ هەرێمی کوردستان هەبوو بۆ یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوان. باڵیۆزی سوید ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاسپۆرای کوردی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا دا و، هیواشی خواست کە پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری پەرە بستێنێ.
هەر لەو دیدارە دا سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد کە هەمیشە لهگهڵ ئێش وئازاری گەلی کوردستان هاوسۆز بووە و لە ڕۆژانی تەنگانەدا یارمەتی هاووڵاتیانی کوردستانی داوە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئەوەی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆزی تازەی سوید لە عێراق خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
هەڕەشەی تیرۆر لەسەر سەقامگیری جیهانی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.