Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 10:45

مه‌حمود عوسمان: پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌ و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران-یش له‌ دۆسییه‌كه‌ بوونی ده‌بێت.

مه‌حمود عوسمان، چاودێری سیاسی كوردی سه‌ربه‌خۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق گوتی: دوای سه‌ركه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانی،پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ره‌وتی سه‌در هه‌ڵسێت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام  ته‌فسیری مادده‌ی 76 ی ده‌ستوور ده‌ستنیشانی نه‌كردووه‌ كێ كوتله‌ی گه‌وره‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وڵات ته‌حه‌مولی كێشه‌ی دیكه‌ ناكات و گرژییه‌كان به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌كه‌س ناكات.

مه‌حمود عوسمان روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌ و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران-یش له‌ دۆسییه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوونی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.