Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:49

دهۆک... 49 تۆمەتبار بەهۆی قومارکردنەوە دەستگیردەکرێن

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 49  تۆمەتبار بەهۆی قومارکردنەوە ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2021 پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی 49  تۆمەتباری بە تۆمەتی قومارکردن ڕاگەیاند.

 لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی دهۆکدا هاتووە: 21  تۆمەتبار لە ئەڤڕۆ سیتی و هەروەها 17  تۆمەتبارییان لەلای بنکەی پۆلیسی سەرهەڵدانەوە دەستگیرکراون.

هەروەها ڕایگەیاندووە: دەست گیراوە بەسەر 9  لاپتۆپدا کە سیستەمی قومارکردنی تێدابووە و ئادمینەکانیشیان دەستگیرکراون، هەروەها ڕاشیگەیاندووە، دوو تۆمەتباری دیکەش لەلایەن چالاکوانە مەدەنییەکانەوە دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەموو تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و قوماریان لەسەر سیستەم و پوکەر و تیمو و نەشرە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.