کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 181 تانە دژی ئەنجامەکانی دەنگدان، تەنها 7 تانە پەسەند دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکرد بە پشکنینی تانە و داواکارییە پێشکەشکراوەکان دژی ئەنجامەکانی دەنگدان، دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە و وردبینی پێویست لەسەر بنەمای بەڵگەکان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆی 181 تانە دژی ئەنجامەکانی دەنگدان تەنها 7 تانە پەسەند دەکات.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، 174 تانە ڕەتکراونەتەوە و 7 تانە پەسەندکراون لە پارێزگا جیاوازەکان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن تانەکان لەم پارێزگایانە پەسەندکراون: پارێزگای بەغدا 2 تانە، بەسڕە 1 تانە، هەولێر 1 تانە، نەینەوا 3 تانە.
جێی باسە، دوێنێ چوارشەممە جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە نزیکەی هەزار و 400 داوای تێهەڵچوونەوە لەلایەن ئەو کاندیدانەوە وەرگیراوە کە دژی ئەنجامی دەنگدانی گشتین و جەختییان کردەوە لە پشکنینی سکاڵاکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.