به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆك به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودینی ئیتاڵی به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی پێگه شوێنه‌وارییه‌كانی پارێزگه‌ی دهۆك به قوتابیانی سنووره‌كه، دوو چالاكیی مه‌یدانیان بۆ دوو قوتابخانه‌ی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و قه‌زای ئاكرێ ڕێكخست و له‌میانه‌یدا قوتابیانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو پێگه‌ی شوێنه‌واری گردی ئاسنگه‌ران له به‌رده‌ڕه‌ش و شوێنه‌واری فایده له سێمێل له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسانه‌وه وانه‌یان وه‌رگرت و به كرده‌یی چه‌ند چالاكییه‌كی وێنه‌ییان كرد.
ئامانج له‌و چالاكییانه‌دا ئاشناكردنی پێگه شوێنه‌وارییه‌كانه به قوتابیان تاوه‌كوو به چاوی خۆیان پێگه شوێنه‌وارییه‌كان ببینن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وانه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران و پاشان قوتابیان به هاوكاری شوێنه‌وارناسان و به‌شی نیگاری په‌یمانگه‌یه‌كی هونه‌ری، به كرده‌یی چالاكی وێنه‌یی و هه‌ڵكۆڵینیان كرد.
شایه‌نی باسه، پێشتر ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاری كنه و پشكینینی چوار پێگه‌ی شوێنه‌واری، سه‌ردانی پارێزگه‌ی دهۆكی كرد و هه‌ردوو پێگه‌ی شوێنه‌واریی ئاسنگه‌ران و فایده، له‌گه‌ڵ دوو پێگه‌ی دیكه‌ی شوێنه‌واری به‌سه‌ركرده‌وه كه ئێستا ژماره‌یه‌ك زانكۆی بیانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆك كاری كنه و پشكنینیان تێده ده‌كه‌ن.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.