لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی هەمان گڕوپی چامپیۆنس لیگ، یانەی یوڤێنتوس سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی زینیت سان پترسبۆرگی میوانداری بردەوە.
دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوشەشدا، ناوەڕاستكاری سویدی، دێیان كولوسێڤسكی تاكە گۆڵی بردنەوەی یوڤێی لە یاریەكە تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش یوڤێنتوس سێیەم یاری لەسەریەكی بردەوەو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم گەیاندە نۆ خاڵ، زینیت سان پترسبۆرگیش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.