زۆرێك له هاووڵاتیان،تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بن وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره وجه‌ڵته‌ی دڵ ،بۆیه ده‌تواندرێت به‌شێوه‌یه‌ك خۆمان له‌تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه له‌رێگه‌ی جۆره‌كانی خوارده‌مه‌نی و میوه‌كان بپارێزین.
نووسه‌ر " جیسیكا نیبز" له‌راپۆرتێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی "دیلی ئكسپرس"ی به‌ریتانی بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك خواردنی هه‌ندێ له خوارده‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین و مادده‌ی ئاسن،كه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌ندێ میوه به‌سووده بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلیسترۆل،پاراستنی دڵ.
به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌گۆڤاری "نیوترینتس" بڵاوكراوه‌ته‌وه خواردنی میوه‌ی شلك مرۆڤ لهتووشوبوون به‌نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ دوورده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره و قه‌ڵه‌ون له هه‌مان كاتدا رێژه‌ی پرۆتینی كۆلیسترۆلیان زۆره پێویسته ئه‌م میوه‌یه بخۆن.
نووسه‌ر جیسیكا له‌و بارهویهو ده‌ڵێت" زۆری رێژه‌ی كۆلیسترۆل فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ ، بۆیه خواردنی 7 دانه له شلك له ژه‌مێك یان له‌دوو ژمهدا، مرۆڤ له نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ دوور ده‌خاته‌وه ، چونكه میوه‌ی شلك مادده‌ی سۆدیۆم و چه‌وری و كۆلیسترۆلی تێدانییه".
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لسۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.