وەزارەتى کارەبا، رونکردنەوەیەکى سەبارەت بە پێوەرى زیرەک بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
وەزارەتى کارەبا رایدهگهێنێت: هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرى زیرەک بکات دەبێت تێچوى چاککردنەوەى لە ئەستۆ بگرێت.
لە بهشێكی دیكهی رونکردنەوەکەدا وەزارەتى کارەبا هاتووه: پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.
وهزارهت ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
وهزارهتی كارهبا هۆشداریش دەدات كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.