گۆڤاری lamی نێوده‌وڵه‌تی دیارترین گه‌نجی سه‌ركرده‌ی ساڵی 2021 دیاری كرد و له‌نێوان چه‌ندین گه‌نجی جیهاندا نازناوه‌كه‌ی دا به گه‌نجێكی سۆران.
گه‌نجه‌كه ناوی (محه‌مه‌د مه‌سیح)ه، له لێدوانێكی تایه‌تدا به (ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن گـۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی (lam) به‌هۆی ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان ئه‌نجامم داون، وه‌ك دیارترین گه‌نجی سه‌ركرده‌ی ساڵی 2021 دیاری كرام.
هه‌روه‌ها گوتی: من سه‌رپه‌رشتی هه‌موو گه‌نجانی عێراق و كوردستان‌م ده‌كرد، بۆیه به باڵوێزی ئاشتی ده‌ستنیشان كرام، له‌هه‌مان كاتدا له‌نێو چه‌ندین گه‌نجی بیانی له وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌فریقی و ئه‌مریكی، وه‌ك گه‌نجێكی عێراق و (كورد) هه‌ڵبژێردرام.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.