ئەمڕۆ چوارشەممە سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ خاتوو ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە باسیان لە بارودۆخی عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد و تیشکیان خستە سەر دوایین پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پشتگیری و هاوکاری یەکێتی ئەوروپا بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.