له حاجیاوا لە سه‌ر نان كڕین كه‌سێك ته‌قه له وه‌ستایه‌كی نانه‌واخانه‌كه ده‌كات و برینداری ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌مه 20 ى 10 ى 2021 ، لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.
پۆلیسی راپه‌رین راشیدهگهێنێت: بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی 26 ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
به پێی زانیارییه‌كان ، هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه لەسه‌ر نان كڕین بووه كه كه‌سێك ته‌قه‌ی له وه‌ستای نانه‌واخانه‌كه كردووه و برینداری كردووه ، دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.