Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:26

قۆناغى یه‌که‌مى جێبه‌جێکردنى جووتسایدى ڕانیه‌ بۆ دووکان له‌ ته‌واوبووندایە

کوردستان TV
100%


ئه‌مساڵ قۆناغى یه‌که‌مى پڕۆژه‌ى جووتسایدى ڕانیه‌ بۆ دووکان ته‌واو ده‌کرێت که‌ درێژییه‌که‌ى زیاتر له‌ 18 کیلۆمه‌تره‌. 

به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه‌، رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌ى جووتسایدى چوارقوڕنه‌ بۆ دووکان له‌ سێ قۆناغ پێک هاتووه‌. %95ى کاره‌کانى قۆناغى یه‌که‌مى جووتسایدی‌ چوارقوڕنه‌ بۆ دووکان ته‌واو بووه‌ که درێژییه‌که‌ی‌ 18 کیلۆمه‌تر و نیوە، ئه‌وه‌ى ماوه‌ ته‌نها هێڵکارى و دانانى هێماکانى هاتوچۆیه و‌ کۆى گشتیى بودجه‌ى پڕۆژه‌که‌ش زیاتر له‌ 150 ملیار دینار ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه‌ ده‌شڵێت: بۆ ته‌واوکردنى قۆناغى یه‌که‌م که‌ جووتسایدى چوارقوڕنه – دووکانه،‌ ئێستا بڕى شه‌ش ملیار دیناری دیکه‌مان پێوسته‌. بۆ ئه‌وه‌ش نووسراومان کردووه‌ و چاوه‌ڕێى حکوومه‌تین، کۆى بودجه‌ى ته‌رخانکراویش بۆ ئه‌م به‌شه‌ تا ئێستا 52 ملیار دینار بووه‌.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: قۆناغى دووه‌مى پڕۆژه‌که‌ له‌ هیزۆپ بۆ خه‌له‌کانه‌، ئه‌ویش ئێستا‌ 50%ى کاره‌کانى ته‌واو بووه‌ و کارکردن تێیدا به‌رده‌وامه‌، له‌ ڕابردوودا حکوومه‌تى هه‌رێم به‌ چه‌ند قۆناغێک بودجه‌ى بۆ ته‌رخان کردووە و خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ڕێکاره‌کانى بۆ ته‌واو کراوه‌.

به‌ختیار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆ ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م بڕگه‌کانى قۆناغى یه‌که‌می ڕێگاکه‌ پێویستمان به‌ 6 ملیارى دیکه‌ هه‌یه،‌ بۆ ئه‌وه‌ش نووسراومان کردووه‌ و چاوه‌ڕێى حکوومه‌تین، به‌ڵام به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌کان له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامه‌کە به ‌ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانییەوە به‌ ڕووى هاتوچۆى هاووڵاتیان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.