ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری مامۆستا و شوێنه‌وارناسانی زانكۆكانی جیهان و فه‌ڕه‌نسا، دووه‌مین كۆنفرانسی شوێنه‌واری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاوی كرده‌وه: بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و باربارا كوتورود سەرۆكی ئیفپۆی فەرەنسی و ژمارەیەكی تر لە مامۆستا و شوێنەوارناسی زانكۆكانی جیهان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی ifpoى فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتناسی، دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواری بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی ئەو تیمە شوێنەوارییانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بەڕێوە چوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئامانج لە كۆنفرانسەكە گفتوگۆكردنی ئەنجامەكانی كنە و پشكنینی شوێنە شوێنەوارییەكانە کە ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو بەهۆی هەڵكۆڵینەوە دەستكەوتوون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: ئەم كۆنفرانسە زیاتر لایەنە شاراوەكانی مێژوو و دەستكەوتنی بەڵگە شوێنەوارییەكان ڕوون دەكاتەوە كە گرینگی ئەو كۆنفرانسانە لەوە دایە پێگەی كوردستان لە ڕووی شوێنەوارییەوە بەهێزتر دەكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجێكی تری ئەو كۆنفرانسە، بەهێزتركردنی پەیوەندییە لەنێوان هەموو ئەو تیمانەی كاری شوێنەواری لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەروەها بۆ یەكخستنەوەی ئەو ئەنجامانەیە كە بەهۆی كنە و پشكنینەوە بەدەست هاتوون بە تایبەتی بۆ ئەوەی ناوچە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسە جیهانییەكانی شوێنەواردا بناسرێت، چونكە ئەو مامۆستا و پسپۆڕانەی بەشدارییان لەو كۆنفرانسەدا كرد، بە بەردەوامی ڕۆڵیان لە كۆنفرانسە جیهانییەكانی تایبەت بە شوێنەواردا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.