بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهوک بەشداریی كۆنفرانسی جیهانیی بودێنزێ بكات له وڵاتی ئەڵمانیا.
كۆنفرانسه‌كه گرینگی بە چەند پرسێکی گه‌وره‌ی جیهانی دەدات وەک بواره‌كانی ئابووری و زانیاریی کەشوهەوا و چەند پرسێکی تری جیهانی.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: پارێزگاری دهۆک لە كۆنفرانسه‌كه‌دا پەنەلێک پێشكه‌ش دەکات و بابه‌ته‌كه‌شی لە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پەرەپێدانی ئابووری و سیاسی و کولتوری ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاره له كۆنفرانسه‌كه‌دا سە
دان کەسایەتی ناوداری سیاسی و ئابووریناس لە سەر ئاستی ئەوروپا و جیهان و روژهەلاتی ناوەڕاست بەشداربن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی کورد بەشداری لەم کۆنفرانه‌سه‌دا بکات و پارێزگاری دهۆکیش بە فەرمی وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی کۆنفرانسه‌كه بانگهێشت كراوه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆنفرانسی ئەمساڵی بودێنزێ گرینگییەکی تایبەتی بە هەرێمی کۆردستان داوه و بێگومان بەشداریكردنی پارێزگاری دهۆكیش دەبێتە پردێکی به‌هێزی ئابووری و بواره‌كانی تر له‌نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.