په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاشكرای كرد، ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای مووسڵ – گه‌یاره، 8 قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
عه‌زیز محه‌مه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشه‌م بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسه‌ر ڕێگای مووسڵ ژمارێك هاووڵاتی بوونە قوربانی كه ژماره‌یان 8 كه‌سه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوەکە له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ له جۆره‌كانی ئۆپڵ ڕوویداوه هۆكاره‌كه‌شی خێرا لێخۆرین و هەروەها پابه‌ندنه‌بوون بووه به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕأشیگهیاند: ئه‌و 8 كه‌سه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه پێكهاتوون له 4 گەنج، ئافرەتێك له‌گه‌ڵ ۳ منداڵی بچووك.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تەرمی سەرجەم قوربانیان گواسترایەوە نه‌خۆشخانه و پزیشکی دادی، دواتریش ڕادەستی کەسوکاریان کرایه‌وه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ڕووداوی له‌مجۆره و قوربانی ئاوا زۆر له سه‌ر ڕێگای مووسڵ و ته‌نانه‌ت ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕووی نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.