لەسەر بانگهێشتی فەرمی شازادە ویلیام، ئەستێرەی تۆپی پێ محەممەد سەلاح میوانی كۆشكی شاهانەی بەریتانیا بوو.
بانگهێشتەكە بۆ پێشكەشكردنی خەڵاتێك بۆ ڕكابەرەكانی زەوی شووت كە بۆ سەلاح ڕێكخرا بوو، زەوی شووت پاداشتی ئەو كەسانە دەداتەوە كە بەشداری لە كێشە ژینگەییەكان دەكەن و توێژینەوە بۆ پشتگیری و سەقامگیریی زەوی پێشكەش دەكەن.
سەلاح لەگەڵ كەسانی ناسراو، تاكە یاریزانی تۆپی پێیە كە بانگهێشت كراوە بۆ مەراسیمەكە.
ئەستێرەی میسری ئەركی پێشكەش كردنی پێشبڕكێكەرانی خەڵاتەكەی گرتۆتە ئەستۆ و پێشوازییەكی گەرمی لە ئامادەبووان كرد ،لە پەراوێزی مەراسیمەكەش دیمەنەكانی لە كۆشكی شاهانە نمایش كرد. دواتر سەلاح بۆ شازادە ویلیام و كاترینی هاوسەری قسەی كرد.
زەوی شووت خەڵاتێكی ژینگەییە كە لە ساڵی 2021 تا 2030 بەردەوام دەبێت و ساڵانە 1 ملیۆن پاوەند دەبەخشرێت بۆ هەر پێنج پڕۆژەیەك كە یارمەتی دروستكردنی چارەسەری ژینگەیی گونجاو بۆ هەسارەكە دەدات .
محەممەد سەلاح میوانی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.