شاره‌زایه‌كی كه‌ش و هه‌وا رایده‌گه‌ێنێت: پله‌گانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێننه‌وه و ئه‌گه‌ری بارینی باران و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌ش و هه‌وا له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: سبه‌ی چوارشه‌مه 20 ی 10 ی 2021 ، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە، پلەکانی گەرما بەجێگیری ده‌مێنێتەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما له پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: ( ھەولێر 27 پلە ، دھۆک 25 پلە ، سلێمانی 25 پلە ،ھەڵەبجە 25 پلە ، کەرکوک28 پلە ) .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: پله‌كانی گه‌رما لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 29 بۆ 30 پلە دەبێت و لە سنوری ئیدارەی راپەرینیش لەنێوان 25 بۆ 26 پلە دەبێت .
ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا خێرای با مامناوەند دەبێت بەخێرای 15-25 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت ..
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کە ئەمڕۆ ڕووی کردووه‌ته ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ، سبەی کاریگەرییه‌كه‌ی بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ، ده‌شڵێت: لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند دەبێت، ھاوکات بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا لە بەرزی زیاتر لە 2600م لە ئاستی رووی دەریا ده‌بارێت، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمیش کەش و هه‌وا ئاسایی دەبێت .
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه: له کاتەکانی سبەی شەوی چوارشەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی چالاک دەبێتەوە لە ئێوارە و شەوی پێنجشەمە لە سەر ھەینی کاریگەری بەھێزتر ئەبێت بە خێرای 20 تا 35کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا وە دەبێتە ھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەشەودا و ھەستکردن بە کەشێکی زۆر سارد و وشک .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.