بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، وڵاتی ڕووسیا، وهزارهتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن پێشکەش بە قوتابیان و فەرمانبەران دەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات. بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بهم مهرجانهی خوارهوه:-
ماستەر
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (١/١١/٢٠٢١)
· پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (ڕووسیا) دەبێت.
· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
دکتۆرا
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· ئەو پێشکەشکارانەى بڕوانامەی ماستەرەکەیان لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی واژوویان کردووە.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (١/١١/٢٠٢١)
· پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (ڕووسیا) دەبێت.
· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
جێی ئاماژهیه داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە دهكرێت.
https://education-in-russia.com
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.