چاودێرێكی سیاسی عێراق ده‌ڵێت: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆخی عێراق له‌مه‌ترسیدایه.
فارس كاتب، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌بابیل بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه: دۆخه‌كه دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: واقیعه‌كه سه‌خته‌و كار ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی شه‌قامی سیاسی عێراق و له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن گڕووپهكانهوه شه‌ڕ بكه‌وێته نێو گۆڕه‌پانی عێراق.
جێگای ئاماژه‌پێدانه دوای كه‌مكردنی ده‌نگی زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان،له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غداو ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو،ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن چاودێرانی سیاسی عێراق به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناوده‌برێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.