شاندێكی پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و ژماره‌یه‌ك پارتی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستاش شاندی پارتی گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆك و شاندی باڵای یه‌كێتیه‌وه پێشوازییان لێكرا و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولاش ده‌ستی پێكرد .
شانده‌كه‌ی پارتی پێك هاتوون له: فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رۆك شاند ، ئه‌ندامێیه‌تی شاند: مه‌حموود محه‌مه‌د ، عارف ته‌یفور ، عه‌لی حوسێن ، دلشاد شه‌هاب.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانییه بۆ به‌غدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانه.
شانده‌كه‌ی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سۆسیالیسیش كۆده‌بێته‌وه.
جێی باسه ، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند و پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كۆی گشتی كورسییه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بریتی ده‌بێت له 63 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.