لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵاو پەیوەندیداری وەزارەت لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری دروستکردنی( 12 ) بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: به مەبەستی بەدواداچوون لە قۆناغەکانی پرۆسەی بونیادنان و دورستکردنی بەنداوەکان و لەنزیکەوە گفتوگۆ کردن و گوێگرتن لە کێشە وداواکاری و سەرنجەکانی خاوەن کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی بتوانن لە نزیکترین ماوە ئەو بەنداوانە تەواو بکرێن ،لەسەر رۆشنایی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ،کە ماوەیەکە دەستی پێکراوە و بەشێکی لە قۆناغەکانی تەواو بوندان بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی و دواکەوتنی سولفەکانەوە وەکو پێویست نەتوانراوە بەردەوام بن .
راشیدهگهیهنن: لەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ باشتر ئامادەسازی بکرێت بۆ رووبەروبونەوەی ئەگەری دیاردەی ووشکەساڵی و گلدانەوەی زۆرترین رێژەی بڕی باران و دابارین لە سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئەم بەنداوانەوە.
وهزارهتی كشتوكال راشیدهگهێنێت: هەر لەم کۆبونەوەیە جەخت کرایەوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ئەو( 13)سێزدە ملیار دینارەی کە لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان کراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی هاوکاری و پاڵپشتی کۆمپانیاکان بکرێ و لە کارەکانیان بەردەوام بن
لەکۆتایدا هەر بۆ هەمان مەبەست بڕیاردرا سەرجەم داواکاری و کێشەکانی ئامادەبووان لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە درافتێک پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داواکاری و کێشەکانیان بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.