Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:20

له‌مه‌ودوا به‌بێ کارتی ڤاکسین ناتوانرێ گه‌شتی ئێران بکرێ

کوردستان TV
100%

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، هەر گەشتیارێک بە بێ کارتی ڤاکسین سەردانی ئێران بکات دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕاگەیانراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا ئاگاداری گەشتیاران دەکات بۆ لەمەودوا لە کاتی گەشتکردنیان بۆ وڵاتی ئێران پێویستە لە پاڵ ئەنجامی پشکنینی کۆڕۆنا، کارتی ڤاکسینیشیان لەگەڵ بێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە بە نیازن لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئێران بکەن، پێویستە جگە لە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا، کارتی ڤاکسینیان لەگەڵ بێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هەر گەشتیارێک هەر دوو ئەنجامی پشکنینی کۆڕۆنا و کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت، لەلایەن ئێرانەوە ڕێگەیان پێ نادرێت گه‌شتی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن و دەگەڕێندرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.