فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له مسوڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا فازل میرانی ڕایگه‌یاند: با یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه هه‌وێنی ئارامی و ته‌بایی و چارەسەركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:
بسم الله الرحمن الرحيم
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين
یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر پیرۆز بێت
رۆژی پیرۆزی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (د. خ) به‌رێز و شكۆوه له لایه‌ن موسڵمانان یاد ده‌كرێت و هه‌ر به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان به تێكڕای خوشك و برایانی موسڵمان له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق و جیهان راده‌گه‌یه‌نین.
ھیوادرین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته هانده‌رێك بۆ گه‌رده‌ن ئازادی و لێبوردن و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نە سیاسییەکانی وڵاته‌كه‌مان، با یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه هه‌وێنی ئارامی و ته‌بایی و چارەسەركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان .
دووبارە ئه‌م یاده به خێر و خۆشییه‌وه له هه‌مووان پیرۆز بێت و به ھیوای کۆتایی ھاتنی په‌تای كۆرۆنا لە کوردستان و ھەموو جیھان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.