سبه‌ی دووشه‌م شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه.
شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌بێت.
شانده‌كه سبه‌ی دووشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانییه بۆ به‌غدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانه.
جگه له سه‌ردانی بۆ لای یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاره شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پارته‌كانی تریش كۆببێته‌وه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان.
جێی باسه دوێنێ شه‌موو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند و پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كۆی گشتی كورسییه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بریتی ده‌بێت له 63 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.