Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 16:17

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گشت موسڵمانانی جیهان بەتایبەتی موسڵمانانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.

لە خودای مەزن داواكارم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەكەمان.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت.

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

مسعود بارزانی

١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.