Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 14:11

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌کان له‌ گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ وهه‌رێمی كوردستان- یان تایبه‌ت به‌ بواری نه‌وت كرد.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان-یان سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری تایبه‌ت به‌ بواری نه‌وت كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی غاز و ووزه‌ی پاك له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ ئامانجی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان جێبه‌جێبكرێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌ ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاریكاری گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ پێناو پته‌وكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت كردۆته‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ دوێنێ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: كێشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی به‌نزین له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه‌ و به‌غدا دروستبووه‌، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.