Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:50

حکوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌ چوار قوڕنه‌ جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی 116 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ چوار قوڕنه‌ جێ به‌جێ ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:
پڕۆژەیەکی کارەبا بە بڕی 116 ملیۆن دینار لە چوارقوڕنە‌ جێبەجێ دەکرێت ، راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەی راکێشانی فیدەرێکی نوێ لە وێستگەی چوارقوڕنەوە بۆ سنووری گوندەکانی (کانی ماران، گردجان، قەمتەران، قەرەنیاغا) جێبەجێ دەکرێت کە چەند ساڵێکە بەهۆی گەورەبوون و فراوانبوونیانەوە کێشەی بارزۆریی فیدەرەکەیان هەیە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بڕیارە پرۆژه‌كه‌  لە ماوەی 40 رۆژدا تەواوببێت و بەتەوابوونیشی کێشەی بارزۆریی کارەبای ئەو گوندانە چارەسەر دەبێت.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.