وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا .
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە .
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.