فرۆكه‌كانی توركیا چیای بهربزینیان له سنووری سیده‌كان بۆردومان كرد .
كاتژمێر 9:30 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 17 ى 10 ى 2021 ، بەھۆی ھەبونی باره‌گاكانی چەکدارانی پەکەکە له سنووری سیده‌كان فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای بهربزینیان كرد.
بەپێی سەرچاوە و زانیارییەکان كه دەست ماڵپه‌ری کوردستان تیڤی کەوتون فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لەماوەی نیو کاتژمێردا سێ جار لوتکەی چیای بەربزینیان لە نزیک سنورەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەچڕی بۆردومان کردووه.
بەھۆی ئەوەی کەشوێنەکەش دوری ئاواییەکانە، زیانەکانی ئەو بۆردومانە تا ئێستاكه نه‌زانراوه ، ھاوکات وێڕای بۆردومانی فڕۆکە جەنگیيەکان ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە دەسورێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.